بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆڕاگریی عێراق ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی بە چەندین دۆرن کردووەتە ئامانج.
گرووپی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق پێشتر هۆشداریی دابوو کە لە ئەگەری بەردەوامی هێرش و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، پێگەکانی ئەو ڕژێمە دەکاتە ئامانج.
خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش ڕایگەیاند کە بنکەیەکی درۆنیی ڕژێمی زایۆنیستی کردووەتە ئامانج./.