بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە شەپۆلی نوێی تیرۆریزمی ئەم وڵاتە بە تەواوی لە لایەن حکومەتی تاڵیبانەوە پشتیوانی دەکرێت.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بە هاوکاری تاڵیبانی ئەفغانستان و دابینکردنی چەکە پێشکەوتووەکان، ڕووداوە تیرۆریستییەکان لە پاکستان ڕووی لە زیادبوون کردووە.
سوپای پاکستان ڕایگەیاندووە کە لە هێرشەکانی سەر چەندین بنکەی سەربازی لە خاکی ئەم وڵاتە، سەرەداوی تیرۆریستە هەڵهاتووەکان بۆ خاکی ئەفغانستان دەستکەوتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە حکومەتی کاتیی ئەفغانستان نەک تەنیا تیرۆریستان پڕچەک دەکات، بەڵکوو بووەتە شوێنێکی پارێزراو بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و ڕووداوە تیرۆریستییەکانی پاکستانیش پەیوەندی بەوانەوە هەیە./.