بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندۆقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنیسێف) لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی منداڵانی کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی زیاتر لە 5 مانگدا شەڕ و بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی زیاتر لە 13 هەزار منداڵ و بە هەزاران منداڵی دیکەش بریندار بوون.
کاترین ڕاسڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یۆنیسێف ڕایگەیاندووە کە ئەم کوشتارەی منداڵانی غەززە تا ئێستا لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانەدا نموونەی نەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە زۆربەی منداڵانی غەززەوە بە هۆی بەدخۆراکی و کەم خوێنییەوە تووشی کێشە بوون و تەنانەت چیدی وزەی گریانیان نییە.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، فیلیپ لازارینی کۆمیساریای گشتی ئاژانسی ئۆنروا شەڕی ئێستای ڕژێمی زایۆنیستیی لە دژی منداڵانی غەززە ناو بردووە و ڕایگەیاندووە ژمارەی ئەو منداڵانەی لە شەڕی 5 مانگەی غەززەدا گیانیان لە دەست داوە زیاترە لە هەموو ئەو منداڵانەی کە لە ماوەی 4 سآڵی ڕابردوو لە سەرجەم شەڕەکانی جیهاندا گیانیان لە دەست داوە./.