بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی بەحرەینی باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بارەگای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، وەک سەرۆکی کۆنفرانسی ئەو ڕێکخراوە بۆ داماڵینی چەک هەڵبژێردرا.
ناوبراو لە وتاری دەستبەکاربوونی لەم ئەرکەدا وتی: ئێران لە گەڵ وڵاتانی ئاشتی دۆست و دژبەری شەڕ و توندووتیژی، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕێگای لەناوبردنی چەکە کۆمەڵکوژەکان بە تایبەت چەکی ناوەکی وەک ئامانجێک پەیرەو دەکات.
کۆنفرانسی داماڵینی چەک کە لە ساڵی 1978 دامەزراوە، تەنیا دامەزراوەی نێودەوڵەتییە بۆ دانوستانی چەندقۆڵی لە بواری داماڵینی چەک و ئەرکی دانوستانی لە پێناو داڕشتن و واژۆکردنی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان لەم بوارەدا لە ئەستۆیە./.