بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: ئێسحاق بریک لیوای خانەنشینی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە نووسینێکدا لە ڕۆژنامەی مەعاریۆ ڕایگەیاندووە کە ” نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە گەڵ خەڵکدا درۆ بکرێت، ئێمە شەڕەکەمان بە حەماس دۆڕاندووە، وەک چۆن کە هاوپەیمانەکانی خۆمان لە جیهاندا لە دەست داوە، ئامانجی لەناوبردنی حەماس لە ڕیزی بەرنامەکانماندا نەماوە و ئێمە دیلەکانمان وەرنەگرتووەتەوە “.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا شەڕی لە کەرتی غەززە نەدۆڕاندووە، داهاتووشی بۆ هەمیشە دۆڕاندووە، ڕژێمی زایۆنیستی پێگەیەکی لای ڕای گشتی جیهانی نابێت. ئەم ڕژێمە ساختەیە 31 هەزار مرۆڤ، بە تایبەت 22 هەزار ژن و منداڵی لە ماوەی پێنج مانگدا لە غەززە کۆمەڵکوژ کردووە بەڵەم بە کوشتنی هەر کەسێکی فەڵەستینی، پرسی فەڵەستین زیندووتر بووە و پێگەی خۆیی لە جیهان و لای ڕای گشتی جیهان زیاتر لە ڕابردوو بەهێزتر کردووە./.