بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە بەندەری ئیلات بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کراوەتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێرشەکە لە ڕێگای دەریای سوورەوە کراوەتە سەر بەندەری ئیلات.
ئیلات بەردەوام لە ماوەی ڕابردوودا کراوەتە ئامانج و بەرپرسیاریەتییەکەشی خراوەتە ئەستۆی ئەنساروڵڵای یەمەن./.