جام کوردی ـــ نەتەوەیەکگرتووەکان باس کە باشتربوونی دۆخی گەشەپێدانی مرۆڤی لە ئێران دەکات و بەپێی نوێترین ئامارەکان، ئێران گەشەسەندووتر لە 115 وڵاتی دیکە.
نەتەوەیەکگرتووەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی لە زنجیرە ڕاپۆرتەکانی گەشەی ئینسانی، ڕایگەیاند ئێران لە نیشاندەرەکانی گەشەپێدانی مرۆڤی بۆ 0.78 بەرز بۆتەوە.
نیشاندەرەکانی گەشەپێدانی مرۆڤی ڕەقەمی 0 تا 1 لەخۆدەگرێت و هەرچی ئەو ڕەقەمە بۆ وڵاتێک زیاتر بێت ئەوا هەواڵ لە گەشەی زیاتری ئەو وڵاتە ئەدات لە بواری مرۆڤیدا.
وڵاتی ئێران لە ڕاپۆرتی پێشووی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەقەمی 0.776ی بۆ یەکانەی گەشەی مرۆڤی لە ساڵی 2021 بەدەست هێنابوو، بەڵام لە ڕاپۆرتی ئەوساڵدا کە پەیوەندی هەیە بە ساڵی 2022، ڕەقەمی بانتر واتا 0.78ی بەدەست هێناوە و ئەمە پیشاندەری پەرە و چاکبوونەوەی دۆخی گەشەی مرۆڤی وڵاتی ئێرانە لە چاو ساڵی ڕابردوودا.