بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سەید عەبدولعەزیز حەکیم لە شاری نەجەف، وتی: هیوادارین ئەمریکا بیر لەم هەڵەی خۆیە بکاتەوە و لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تێبگات، لە بەر ئەوەی کە جیهان بە گشتی بەرەو گۆڕانکاری دەڕوات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزی یەکەمی گۆڕاکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندایە.
ناوبراو وتی: عێراق لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکانی خۆی پابەندبوونی نێودەوڵەتی هەیە کە لە گرنگترینی ئەوانەش پشتیوانییە لە مافی فەڵەستینییەکان بۆ ئازادکردنی خاکی خۆیان کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە داگیر کراوە، ئەمە بڕوای گەلی عێراقە و سازشی لە سەر ناکرێت.
حەکیم وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە سووکایەتی و کوشتار و برسیکردنی خەڵک بە تایبەت ژنان و منداڵان سەرجەم سنورەکانی تێپەڕ کردووە و سەرەڕای داواکاری نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرینی شەڕی غەززە، هێشتا لە تاوانەکانی لە دژی گەلی فەڵەستین بەردەوامە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی: بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوان و دڕندەیی زایۆنیستەکان ڕۆڵی لە پەرەپێدانی ئەم شەڕەدا هەبووە./.