بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ئەلمەیادین، بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە بۆ یەکەمجارە بەو شێوازە بڵاو دەبێتەوە، حەشدی شەعبی (PMF) پشت ڕاستی کردەوە، کۆمپانی حکومی ئەلموهەندس ڕێکەوتنامەیەکی لەگەڵ گەورە کۆمپانی چین(CMEC) بە مەبەستی هاوکاری دولایەنە واژۆ کردووە.
حەشەدی شەعبی بە بڵاوکردنەوەی ئەو بەینانامە پێشبینی دەکات پڕۆژەگەلی هاوبەش لە بوارە جوراوجۆرەکاندا لەوانە پڕۆژەی بیناسازی، ئەندازیاری و لێزانی، بازرگانی، خزمەتگوزاری و ئێنرجی بۆ کۆمپانی (ئەلموهەندس) کە لە ساڵی 2022دا دامەزراوە جێ بە جێ دەکرێت.
کۆڕی ئەلموهەندس لە زۆربەی زۆری بەشە ئابوورییەکاندا چالاکی دەنوێنێت هەر ئەو بابەتەش بووتە هۆی جیاوازی ئەو کومپانیە لەگەڵ کومپانیە حکومییەکانی دیکەی عێراق.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، ئەگەرچی وڵاتی عێراق لە بواری نەوتەوە زۆر دەوڵەمەندە بەڵام بەهۆی چەندین ساڵ ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆر و گەندەڵی سەدام حوسێن و دزینی خاک و سەرچاوەکان لە لایەن ئەمریکاوە، ئەوا ئیستا خاوەن ژێرخانێکی زۆر لاوازە.
لە ساڵەکانی 2021 واتا کاتێ کەوا عێراق لەگەڵ دوو کومپانی چینی ڕێکەوتن لەسەر چێ کردنی 1000 قوتابخانە لە وڵاتی عێراقدا و لە ماوەی 2 ساڵدا، ئەدی پەیوەندیەکانی نێوان هەر دوو وڵات لەو کاتەو بەملا، ڕوو لە زیاد بوون دەکات.