بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە شەهیدبوونی وێنەهەڵگر و پەیامنێرێکی دیکەی فەڵەستینی لە لایەن هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستییەوە، ژمارەی پەیامنێرە شەهیدەکان گەیشتە 134 کەس.
محەممەد ڕیفی وێنەهەڵگر و پەیامنێری 36 ساڵەی فەڵەستینی کە لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە.
بەمەش لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسای فەڵەستینییەکان و هێرشەکانی زایۆنیستەکان، تا ئێستا 134 پەیامنێری فەڵەستینی لە خەباتی ڕووماڵکردنی تاوان و کۆموڵکوژییەکانی زایۆنیستەکاندا شەهید بوون.
ڕژێمی زایۆنیستی بە مەبەستی ڕێگری لە ڕووماڵکردنی تاوانەکانی لە غەززە، بە ئەنقەست پەیامنێران دەکاتە ئامانج./.