بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی لە درێژەدا هاتووە.
بە ناوی خودای گەورە و مێهرەبان
لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆ و بەر لە ٣٦ ساڵ شاری هەڵەبجەی شەھید كەوتە بەر ھێرشێكی دڕندانەی ھێزەكانی سەدام حوسێن و لە ماوەی چەند خولەكێك دا پازدە ھەزار شەھید و برینداری لێكەوتەوە و لە نێوانیاندا ژمارەیەكی یەكجار زۆری ژن و منداڵ بە چەكی قەدەغەكراوی كیمیایی لە بەردەم ڕای گشتی جیھانی بە جیھانی ئازاد و دێموكراسیشەوە، بێ ئەوەی ویژدانی ئەوان بھەژێنێت و كاردانەوەیەكیان ھەبێت بەرامبەر ئەو ڕژێمە.
ئێستاش ھەندێكیان فرمێسكی تیمساحی بۆ ئەم میللەتە و كارەساتە دەڕێژن، بە بیرمە بە ماوەیەكی كورت لەم ڕووداوە لە فەرەنسا كونفرانسێك دەربارەی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی بەسترا، بەڵام دەوڵەتی ئەو كاتی فەرەنسا ئامادە نەبوو كە باسی ھوكارەكانی بەستنی ئەو كونفرانسە بكات تاكو ناچار نەبن بڵێن سەدام حوسێن ئەم چەكەی لە هەڵەبجە بەكارھێناوە.
پاش تێپەڕ بوونی دەیان ساڵ بە سەر ئەم كارەساتە، دەبینین كە بەرپرسانی ئەم وڵاتە لەم یادەدا زۆر شەرمنانە بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەم بۆنەیە دەكەن، ئەگەر بەشداریش ببن، بە پەیامێك یادی دەكەنەوە، بێ ئەوەی كە كارێكی بنەڕەتییان بۆ سارێژ كردنی برینەكانی ئەم كارەساتە گەورەیە كردبێت بۆ خەڵكی هەڵەبجە و ئەم شارە جوانە.
خوای گەورە لە شەھیدەكانمان خۆشبێت و شیفا بە بریندارەكان بدات.
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
١٦-٣-٢٠٢٤