بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: 16 ی ئازار ساڵیادی هێرشی دڕندانەی ڕژێمەی بەعسە کە بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر خەڵکی بێ تاوانی هەڵەبجە، ئەو ڕۆژەی چارەنووسی شارێک لە چەند چرکەیەکدا گۆڕدرا و چەندین هەزار کەس بە هۆی هەڵمژینی گازی ژەهراوییەوە گیانیان لە دەستدا.
ناوبراو ڕایگەیاند: بۆ خەڵکی هەڵەبجە و خەڵکی شارەکانی سەر سنوری ئێران کە پێشتر کەوتبوونە بەر هێرشی چەکە کیمیاییەکان و ئەو کات باوەشیان بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە مێژووییە کردەوە، ئەو ڕۆژە ڕەش و نەگریسە هیچ کات لە بیر ناکرێت./.