بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێراق لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی 2024 بە ڕێژەی 897 هەزار و 400 بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەردەن کردووە، لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی 2023 بە ڕێژەی 590 هەزار و 300 بەرمیل بووە.
هۆکاری ئەمەش بۆ پێویستی ئەردەن و زیاتربوونی هەناردەی نەوتی عێراق دەگەڕێتەوە.
عێراق و ئەردەن تەمموزی ساڵی ڕابردوو لە سەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەناردەی نەوت گەیشتنە ڕێکەوتن.
بە پێی ئەو ڕێکەوتنەش، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەردەن لە 10 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە گەیشتووەتە 15 هەزار بەرمیل./.