بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاپۆرتەکەی نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا بە جۆرێک دانپێدادانی ئاشکرای ئەو وڵاتەیە بە لاوازبوون و شکستی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ لەناوبردنی حەماس و ئەوەی کە چارەنووسی بنیامین نتانیاهۆ تەنیا شکست و ڕووخانی کابینەکەی و ماڵئاواییە لە جیهانی سیاسەت.
ئەم دانپێدادانە، لە ڕاستیدا دانپێدادانی ئەمریکایە بە لاوازبوونی خۆی لە مسۆگەرکردنی ئامانجەکانی شەڕی غەززە، بە تایبەت لەناوبردنی حەماس و دەرکردنی دانیشتووانی غەززە. ئەمریکا بەردەوام لایەنی سەرەکی و داڕێژەری شەڕی غەززەیە. ئەگەر ئەمریکا نەدەبوو، ڕژێمی زایۆنیستی بوونی نەدەما و تەنانەت لە پاش ئۆپەراسیۆنەکەی زریانی ئەقسا مەترسییەکان هێندە جیدی بوو کە جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەموو هاوکارییەکی سیاسی، سەربازی، دارایی و میدیایی ئەمریکایی بۆ ئەو ڕژێمە بەکار هێنا.
بایدن سەرجەم پێداویستییەکانی بنیامین نتانیاهۆی دابین کردووە، لە چەک و هێزەوە تا پارە و کات. لە ڕاستیدا ئەمریکا ڕاستەوخۆ لە شەڕی غەززە و هەروەها زیندووکردنەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی غەززە بە ئامانجی شکاندنی ئیرادەی گەلی فەڵەستین بەشداریی هەیە و سەرجەم پرۆژەکانی وڵاتانی دیکە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەستی بەپەلەی ڤیتۆ کردووە.
بایدن درەنگ بەو ڕاستییە گەیشت کە هەر هاوکارییەکی نتانیاهۆ باجێکی قورسی دەبێت، لە بەر ئەوەی کە نتانیاهۆ بە کۆمەڵکوژییەکەی غەززە و شەهیدکردنی زیاتر لە 31 هەزار کەس و بریندارکردنی دەیان هەزاری دیکە، ئەمریکای لە ڕوانگەی خەڵکی جیهانەوە ڕیسوا و شەرمەزار کردووە، تەنانەت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ئەمریکا بە هۆی پشتیوانییەکانی لە ڕژێمی زایۆنیستی و بەشداری لەو کۆمەڵکوژییەدا پەراوێز کەوتووە و لە لایەکی دیکەوە زیانی بە پێگە و جەماوەری بایدن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا گەیاندووە.
بەم هۆیەوە بایدن پەنای هێناوەتە هەندێک پلان و کردەوە تا خۆی لە تۆمەتبارکردن بە بەشداری لە کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان بدزێتەوە و پێگەی خۆی باشتر بکات. بۆ نموونە، لە دژی نتانیاهۆ لێدوان دەدات یان دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە کە لە دژی نتانیاهۆ و کابینەکەی ئەوە.
گومان لەوەدا نییە کە هیچ ناکۆکییەکان لە نێوان ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیدا نییە و ڕژێمی زایۆنیستی هەمان بنکەکەی ئەمریکایە لە دڵی جیهانی ئیسلامدا. بایدن بەراورد بە سەرۆک کۆمارانی دیکەی ئەمریکا، زیاترین پشتیوانیی بۆ زایۆنیستەکان هەبووە و لە ڕاستیدا ناکۆکییەکان لە نێوان ئەو و نتانیاهۆدا نییە و هەر دوو لە شەڕی غەززەدا یەک ئامانجی هاوبەشیان هەیە، وەک چۆن کە بایدن تا ئێستا لێدوانێکی بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین نەبووە./.