بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نووسینێکدا هۆکار و چارەسەرەکانی دڵەکزێی خستووەتەڕوو.
گرنگترین هۆکارەکانی دڵەکزێ بریتین لە:
1 – دەستپێکردنی بەربانگ بە خواردنی نەشیاو وەک خواردنە گازییەکان.
2 – خواردنی بڕێکی زۆر لە ترشیات، خواردنی سوێر، سوێرکراو، بیبەری توند و بەهاراتی توند و تیک.
3 – خواردنی بڕێکی زۆر لە خواردن و بەپەلە لە بەربانگ و پارشێو.
4 – خواردنی ڕۆژانەی بڕێکی زۆر لە خواردنی چەور و سورەوکراو.
5 – خواردنەوەی بڕێکی زۆری چاو و قاوە و ئەو خواردنانەی کافاینیان تێدایە.
6 – نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو لە نێوان بەربانگ و پارشێو.
7 – جگەرەکێشان بە تایبەت ڕاستەوخۆ پاش بەربانگ ئام ڕۆژووشکاندن.
8 – پاڵ کەوتن یان نووستن ڕاستەوخۆ دوای بەربانگ و پارشێو.
9 – هەندێک خۆراک وەک میوە مزرەنییەکان: لیمۆ، سندی و پرتەقاڵ، بە تایبەت گیراوەکانیان یان بە شێوەی شەربەتی فرێش. تەماتە، سیر و پیاز.
شێوازەکانی چارەسەرکردنی دڵەکزێ بریتین لە:
1 – دوورکەوتنەوە لە هۆکارەکانی بە تایبەت ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی دڵەکزێ و هەڵە باوەکان لە کاتی بەڕۆژوو بوون.
2 – خواردنەوەی کوپێ لە چای گوڵەبەیبون یان گوڵەمێخەک بە گەرمی.
3 – خواردنی کەوچکێک لە هەنگوین لە ناو پیاڵەیەک ئاوی شلەتین یان پیاڵەیەک چەرەسی کاڵی نەبرژراو یان مۆزێک کە بە تەواوی پێگەیشتبێت یان سێوێک.
4 – زۆر جار ڕەنگە بە دەرمانێکی دژی دڵەکزێ ئازار و سوتانەوەکە نەمێنێت، بەڵام نابێت بە بەردەوامی و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەکار بێت بە تایبەت ئەگەر نیشانەی دیکەی لە گەڵدا بێت.
5 – بە هێواشی خواردن بخۆ، بە جوانی پارو بجۆ، دوای خواردن تا نیو کاتژمێر پاڵ مەکەوە./.