بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی شاندێکی ئەم بزوتنەوەیە لە چوارچێوەی کۆبوونەوە هەمیشەییەکانە لە نێوان بەڕێز سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەرکردەکانی حەماس و لەو کۆبوونەوەدا سێ پرسی سەرەکی تاوتوێ کرا.
ناوبراو وتی: دوایین گۆڕانکارییەکانی شەڕی غەززە، هەڵوێستی سیاسی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە هۆی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەوڵە سیاسییەکان بۆ ڕاگرتنی ئەم دەسدرێژییانە، بە تایبەت گەڕی ئەم دواییەی دانوستانەکانی قاهیرە، ئەو پرسە سەرەکییانە بووە کە لە کۆبوونەوەی نێوان شاندەکەی حەماس و سەید حەسەن نەسروڵڵا تاوتوێ کراوە.
ئەو سەرکردەی حەماس جەختیکردەوە کە دواڕۆژی غەززە پەیوەندی بە فەڵەستینییەکانەوە هەیە نە زایۆنیستەکان و هەر کەس دەیەوێت لە ڕیزی بەکرێگیراواندا بێت، دەبێت ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ئاشکرا بکات و ماجد فەرەج سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین دەبێت پێشنیارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرا بکات.
ئۆسامە حەمدان وتی: ئەمریکییەکان لە شەڕی دژ بە غەززە بەشداریی ڕاستەوخۆیان هەیە بەڵام هەستیان بە مەترسی کردووە.
وتیشی کە دوژمن ئەوەی لە شەڕی سەربازیدا بە دەستی نەهێناوە، بە شەڕی دەروونی بە دەستی ناهێنێت./.