بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی کار و فریاگوزاری پەنابەرانی فەڵەستینی (ئانڕوا) لە سەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی. ڕایگەیاند: ئاژانسی ئانڕوا بڵاویکردووەتەوە کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا لانیکەم 165 کەس لە فەرمانبەرانی ئەو ئاژانسە کە سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بە هۆی هێرشەکانی زایۆنیستەکانەوە کوژراون، تا ئێستا 150 ناوەندی سەر بەم ئاژانسە وەک قوتباخانەکان بۆردومان کراون کە هەندێک لەوان بە تەواوی ڕووخاون، هەروەها زیاتر لە 400 فەڵەستینی لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی پارێزراو لە ناوەندەکانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کوژراون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بۆ ڕژێمێک کە بایەخ بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، دامەزراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان و خزمەت و چالاکییەکانی ئەوان دانانێت و لە ماوەی 5 مانگی ڕابردوو نزیکەی 9 هەزار ژن و 12 هەزار و 500 منداڵی فەڵەستینی شەهید کردووە، شیاوی ئەندامێتی و مانەوە لە هیچ دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی پەیوەندیدار دۆخی ژنان و منداڵان نییە./.