بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی جیهانی پۆڵا لە دوایین ڕاپۆرتی خویدا ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی پۆڵای خاوی ئێران لە مانگی ژانڤییە(11 بەفرانبار تا 11 ڕێبەندانی 1402)ی ئەوساڵدا بە بەرزبوونەوەی خاڵ بە خاڵی 39.9 لەسەد گەیشتە 2 ملیۆن و 600 هەزار تەن و کۆماری ئیسلامی ئێران بە یەک پلە سەرکەفتنەوە پاش وڵاتی ئەڵمانیا لە سەر پلەی نویەم ڕیزبەندی گەورەترین وەبەرهێنەرانی جیهانی پۆڵا جێگیر بووە.
دوایین ڕاپۆرتی ئەنجومەنی پۆڵای جیهانی ئەو ڕاستییە ئاشکرا دەکات کە زۆرترین بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنان دەگەڕێتەوە بۆ دوو وڵاتی ئێران و تورکیا کە بە ڕیزەوە گەشەی 39.9 و 24.7 لەسەدیان لە یەکەم مانگی ساڵی 2024ی زاینیدا ئەزموون کردووە و پاشان هێند بە 7.3لەسەد و کوریای باشوور بە 1.5لەسەد و ڕووسیا بە 1.2لەسەد و ژاپۆن بە 0.6 لەسەد بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانیان بووە.