بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر داهات حەوێزی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە باسی ئەو کەسانەی کردووە کە بە هۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بە ڕۆژوو بن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانەی بەرزەفشاری خوێنیان هەیە و هەمیشە زەختەکەیان بەرزە، ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و حاڵەتەکەیان ناجێگیرە، وەک سستی دڵ و زەبحە و جەڵتەی دڵ.
دکتۆر داهات حەوێزی ڕایگەیاندووە کە ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و دەرزی ئەنسۆلین یان ئەو دەرمانانە بەکار دەهێنن کە شەکرە زۆر دادەبەزێنێت، ئەو نەخۆشانەی بەردەوام شەکرەکەیان بەرزە یان شەڕەکەیان زۆر دادەبەزێت. ئەو نەخۆشانە پێش ڕەنەزان پشکنینی سێ مانگی شەکرەیان لە 9 زیاتر بێت، ئەو نەخۆشانەی شەکرە کە تووشی ماکەکانی شەکرە بوون وەژ تێکچوونی تۆڕەی چاو و ئاوی سپی و زەختی چاو، فڕێدانی پرۆتینی گورچیلە و ترشبوونی شەکری خوێن، یان ئەو نەخۆشانەی بەردەوام شەکرەکەیان دادەبەزێت و دەگاتە 70 یان هەمیشە لە 300 زیاترە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو نەخۆشانەی سستی گورچیلە، هەوکردنی سەختی گورچیلە و بەردی زۆری گورچیلە و بەرزی یوریک ئەسیدیان هەیە باشترە کە بە ڕۆژوو نەبن.
سەبارەت بە هەندێک نەخۆشی دیکە کە باشترە بە ڕۆژوو نەبن، ڕایگەیاندووە:
نەخۆشی قورحەی گەدە و قورحەی دوانزەگرێی چالاک و خوێنبەربوونی گەدە.
نەخۆشانی کەمخوێنی سەخت تا کەمخوێنییەکەیان چاک نەبێت باشترە بە ڕۆژوو نەبن.
نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک سیل و شێرپەنجە و هەوکردنە سەختەکان.
ئەو کەسانەی ڕەبۆی سەخت یان هەوکردنی سەختی قوڕگیان هەیە و پێویست دەکات بەردەوام ئاو بخۆنەوە و قوڕگیان تەڕ بێت.
هەندێک لە نەخۆشانی شەقیقە بە برسێتی خەراپ دەبن وا باشە بە ڕۆژوو نەبن./.