بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایان ئاماژەیان بە چەند ڕێنماییەک داوە بۆ زوو خەوتنی منداڵان لە شەودا کە لە درێژەدا باس کراوە.
شوێنی خەوتنی منداڵەکەت کەمێک تاریک بێت یان ڕووناکییەکەی کەم بێت نەکا منداڵەکە لە تارکی بترسێت.
نزیکەی کاتژمێرێک بەر لە خەوتن نابێت سەیری مۆبایل و ئایپاد و هیچ شاشەیەک بکات، هیچ کات لە ژووری خەوتنی منداڵ نابێت تەلەفزیۆن دابنرێت.
باشترە بە ڕۆژ نەخەوێت ئەگەر تەمەنی زیاترە لە سێ ساڵ.
مەهێڵە منداڵەکەت بە برسێتی بخەوێت، دەتوانیت بەر لە خەوتن شیری پێ بدەی یان پارچە کێکێکی سادە. پێنەدانی خواردنی قورس و چەور دوو کاتژمێر بەر لە خەوتنی.
دانانی بوکەڵە لە تەنیشت منداڵەکەوە، ئەمەش بەشدارە لە سەرقاڵکردنی سەرنجی و زوو خەوی لێدەکەوێت.
پارچە قوماشێک بدە بە جەستەی منداڵەکەتدا و ئەمەش وا دەکات ئارام بێت و باشتر و درێژتر بخەوێت./.