بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی خەلیل حیە سەبارەت بە ڕەوشی غەززە و دوایین گۆڕانکارییەکانی فەڵەستین لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کۆبووە.
تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی غەززە، کەرتی خۆرئاوا و بەرەکانی پشتیوان، تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوە بووە.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەی شاندی حەماس و سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانەکان و مسۆگەربوونی مەرجەکانی خۆڕاگری لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی فەڵەستین بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا./.