بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین وتی کە کوشتاری خەڵکی غەززە دەبێت ڕابگیرێت لە بەر ئەوەی کە تراژدیایەکی مرۆیی و شەرمەزارییەکە بۆ جیهانی شارستانی.
ناوبراو داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بەپەلە هەنگاو بەرەو ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە بنێن و ئەمە وەک پێویستییەکی ئێستای جیهان دابنێن.
لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی چین لە کاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی جەختی لە سەر بەردەوامبوونی هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە کردووەتەوە./.