بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆڕێکی قورئانیدا بە ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی وێنەی تایبەت بە خوێندنەوەی قورئان لە لایەن مێرمنداڵانی غەززەوە، وتیان: ئەو لوتکەی خۆڕاگرییە کە ئەمڕۆ لە غەززەدا دەبینرێت، ئەنجامی تێگەیشتنە لە قورئان و جێبەجێکردنی ئامۆژەکانی ئەم کتێبە پیرۆزە.
بەڕێزیان هەلومەرجی غەززەیان لە دوو ڕووەوە لە لوتکەدا پێناسە کرد و وتیان: ئەمڕۆ لە غەززە لە لایەکەوە ئەوپەڕی تاوان و دڕندەیی و زوڵم دەبینین و لە لایەکی دیکەوە ئەوپەڕی خۆڕاگری و خەباتی خەڵک هەمووانی سەرسام کردووە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان لە غەززە بە ڕیسواییەکی شارستانیەتی ڕۆژئاوا ناو برد و وتیان: سەرەڕای ئەوەی کە زایۆنیستەکان لە ڕووی سەربازییەوە لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە پشتیوانی دەکرێن بەڵام ڕوبەڕوی خۆڕاگری و توانا و پشوودرێژیی خەڵکی غەززە بوونەتەوە و تا ئێستا دوژمن بە هیچ یەک لە ئامانجەکانی نەگەیشتووە./.