بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتی: ئەمریکا لە لایەکەوە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسیاشی نێودەوڵەتی ڤیتۆ دەکات و بەمەش ڕێگری لە تەواوبوونی شەڕ و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات و لە لایەکی دیکەوە بە ناردنی هاوکارییە بە ناو مرۆییەکان هەوڵ دەدات ڕواڵەتی شەڕەنگێزیی خۆی لە لای ڕای گشتی جیهانەوە چاک بکاتەوە.
ناوبراو وتی: بەداخەوە پاش تێپەڕبوونی 5 مانگ بە سەر شەڕی غەززە و تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایش هیچ هەنگاوێکیان بۆ ڕاگرتنی ئەم تاوان و دڕندەییە نەبووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: پشتیوانی سیاسی و بەکارهێنانی ڤیتۆ و هاوکارییە بەردەوامە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ڕژێمی زایۆنیستی، وایکردووە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ببێتە دامەزراوەیەکی بێ کاریگەر لەم شەڕەدا.
ناسر کەنعانی وتی: چاوەڕوان دەکرا ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بە کارتە گوشارەکانی بتوانێت ڕۆڵێکی ڕاستەقینە و گرنگ لە ڕاگرتنی شەڕی غەززە بگێڕێت بەڵام بەداخەوە ئەوە نەبینرا. پاش کۆبوونەوەی دووەمی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی هیوادارین جوڵەیەکی زیاتر لە وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ببینین.
وتیشی کە جیهان ئاگاداری ڕۆڵ و هاوبەشیی ئەمریکایە لە شەڕی غەززە و بەم نمایشانە ناتوانێت بۆچوون و تێڕوانینی ئەوان بگۆڕێت./.