بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا میدالیای فەتحیان بەخشییە هەر یەک لە فەریق سەید عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەش و فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران.
بەخشینی ئەم میدالیایە بە فەرماندەکانی ئەرتەش و سوپا بە هۆی کارنامەی سەرکەتووی ئەوان لە بەرزکردنەوەی ئاستی توانای بەرگری و سەربازیی هێزە چەکدارەکان بووە.
میدالیای فەتح وەک هێمای ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی هێزەکانی ئیسلام و فەرماندە سەرکەوتووەکانی ئەو پرۆسە سەربازییانە هەڵبژێردراوە.
ئەم میدالیایە لە سێ گەڵای خورما، گومەزەی مزگەوتی گشتی خوڕەمشار و ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران پێکهاتووە./.