بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لە تەواوی گەلانی ئیسلامی و مرۆڤایەتی بە گشتی کرد.
ناوبراو هیوای خواست کە ئەم مانگە ببێتە دەرفەتێکی گەورە بۆ برایەتی و هاوکاری کاریگەر و ڕاستگۆیانە بۆ پاراستنی وڵات و گەشە و هەوڵی بەردەوام بۆ ئێستا و داهاتووی گەل.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە دۆخی غەززەش وتی: دڵی ئێمە لە گەڵ غەززەیە و دانیشتووانەکەی کە ڕوبەڕوی هێرش و دڕندەیی بوونەتەوە، لەبیر ناکەین.
عێراق سێ شەممەی وەک یەکەم مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاندووە./.