بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، و لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی عەلی فکری سەرۆکی ڕێکخراوەی سەرمایەگوزاری و یارمەتی ئابووری و پیشەیی ئێران، ئاماری ساڵانەی ڕاکشانی سەرمایەی وڵاتی لە هەموو ساڵێکی دەوڵەتی سیانزەیەمدا بۆ زیاتر لە 4 ملیارد دۆلار بەرز بووەتەوە کە ئەو ڕێژەیە دووقات زیاترە لە ڕێژەی ڕاکشانی سەرمایە بۆ وڵاتی ئێران لە دوڵەتی دوانزەیەم و یانزەیەمدا.
ناوبراو پشتڕاستیشی کردەوە کە لە دەوڵەتی سیانزەیەمدا هەموو پەیوەندیەکان کەوا حاڵەتی وەستانیان لەسەر داسەپابوو لەگەڵ ڕێکخراوە و بانکە پەرەسەندووەکانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە ناوچەییەکان وەکوو شانگهای و بریکس، ئەوا ئێستا زیندوو بووەتەوە و وێڕای بایکۆتەکان ئێستا پەیوەندی ئاسیایی و ئابووری لەگەڵ ئەم پێگەیانەدا هەیە.