بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە غەززە ئەمڕۆ یەک شەممە 10 ی ئازاری 2024 ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆی هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە، 85 کەس شەهید و 130 کەسیش بریندار بوون.
بەمەش لە سەرەتای شەڕی غەززەوە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا 31 هەزار و 45 کەس لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون و 72 هزار و 654 کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 72 ی قوربانییەکان ژن و منداڵن.
ڕاشیگەیاندووە کە تا ئێستا 25 کەس بە هۆی برسێتییەوە شەهید بوون./.