بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بازرگانی پاکستان ڕایگەیاند هاوردەی ئەو وڵاتە لە ئێرانەوە و لە یەکەم مانگی ساڵی 2024دا گەشەی 25لەسەدی بووە لەچاو کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو.
پاکستان لە مانگی ژانڤییەی ساڵی 2023دا زیاتر لە 83 ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردبوو کە ئەو ڕێژەیە لە کاتی هاوشێوەی ئەوساڵدا بۆ 104 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە.
گەشەی 25لەسەدی هاوردەی پاکستان لە ئێرانەوە لە یەکەم مانگی ئەوساڵی زاینی لە حاڵێکدایە کە لە درێژەی 12 مانگی ساڵی ڕابردوو هاوردەی ئەو وڵاتە لە ئێرانەوە بە گەشەی 13لەسەدەوە بۆ ڕێژەی 944 ملیۆن دۆلار هەڵیکشابوو.
لەسەر بنەمای هەمان ڕاپۆرت، ئێران لە نێوان سەرچاوەکانی هاوردەی پاکستان لە مانگی ژانڤییەی ساڵی 2024دا لەسەر پلەی دەیەم جێگیر بووە. زیاتر لە 2لەسەدی هاوردەی گشتی پاکستان لە ئێرانەوە دابین کراوە.