بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ شەممە 9 ی ئازاری 2024 ئاسف عەلی زەرداری بۆ خولێکی 5 ساڵە وەک سەرۆک کۆماری نوێی پاکستان هەڵبژێردرا و شوێنی عارف عەلەویی گرتەوە.
زەرداری پێشتریش سەرۆک کۆماری پاکستان بووە و ئەمڕۆ وەک ڕکابەری مەحمود خان ئەچکەزی سیاسەتمەداری بەناوبانگی ئەو وڵاتە، سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
ئاسف زەرداری کاندیدی هاوپەیمانی دەسەڵاتداری پاکستان بووە، تەمەنی 68 ساڵە و لە ساڵی 2008 تا 2013 سەرۆک کۆمار بووە./.