بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ شەممە 9 ی ئازاری 2024 هەواڵی دوو هێرشی نوێی لە دژی کەشتییەک و کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە لە ئۆپەراسیۆنی یەکەمدا کەشتی ئەمریکی PROPEL FORTUNE لە کەنداوی عەدەن بە مووشەکی دەریایی کرایە ئامانج.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها ڕایگەیاند کە لە دووەم ئۆپەراسیۆندا کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کەنداوی عەدەن و دەریای سوور بە 37 درۆن کرانە ئامانج.
ڕاشیگەیاندووە کە هەر دوو ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی کراون و ئامانجە دیاریکراوەکان بە درووستی پێکراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ناوچەکە ئەمڕۆ شەممە هێرشە گەورەکەی یەمەنییەکانی پشتڕاست کردەوە./.