بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد دلێمی یەکێک لە سەرکردەکانی ئەنباری یەکگرتوو، سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد وتی کە ئەوەی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی لەم بنکە سەربازییە باسی دەکات، دوورە لە ڕاستییەوە.
ناوبراو وتی: لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا تەنیا بۆ میدیاکانە و ئامانجەکەشی کڕینی کاتە و مانەوەی زیاتر بەو هۆکارانەی کە بۆ هەمووان ڕوون بووەتەوە.
دلێمی جەختیکردەوە کە ئەمریکا میدیاکان وەک ئامرازێک بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕاستییەکان بەکار دێنێت، هێزەکانی ئێستای بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد شەڕکەرن نە ڕاوێژکاری سەربازی./.