بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمەی بە هیتلەری ئەم سەردەمە ناو برد.
ئەردۆغان ڕایگەیاند کە هاوکارییەکانی مانگی سووری تورکی بە بڕی 3 هەزار تەن ڕۆژی یەک شەممە دەگاتە بەندەری ئەلعەریش ی میسر و ڕادەستی خەڵکی غەززە دەکرێت.
ناوبراو ڕەخنەی لە بێ هەڵوێستی وڵاتانی ئیسلامی گرت و وتی: جیهانی ئیسلام بە حەشیمەتێکی نزیک لە 2 ملیار کەسی بە واتای ڕاستەقینەی خۆی، برایەتیی لە بەرامبەر گەلی فەڵەستین بەجێنەهێناوە./.