بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو عوبەیدە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا وتی: ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، پابەندبوونی ئەو ڕژێمە بە ڕاگرتنی دەسدرێژییە سەربازییەکانی لە دژی غەززە و کشانەوەی لەم ناوچەیە، دەستپێکردنی هاوکارییە مرۆییەکان، گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە، داواکارییەکانی حەماسە و لێی پاشگەز نابینەوە.
ناوبراو وتی: بنەماڵەی دیلە زایۆنیستەکان دەبێت بزانن کە کابینەکەی نتانیاهۆ یاری بە رۆڵەکانی ئەوانەوە دەکات و دەیەوێت لە غەززەوە بە تابوت بگەڕێنەوە.
ئەبو عوبەیدە وتی: شەڕی غەززە قۆناغێکی نوێی لە ئاستی جیهان هێناوەتە پێشەوە و گەلی فەڵەستین ڕوبەڕوی شەڕێکی هاوبەشی زایۆنیستی – ئەمریکیی کەم وێنە لە مێژوودا بووەتەوە، تایبەتمەندی ئەم قۆناغەش ئەوەیە کە مافەکان تەنیا بە زەبری زۆر و چەک وەردەگیرێن و بەو ئەنجامە گەیشتووین کە دوژمن تەنیا لە زمانی زۆر تێدەگات و زیانی زۆریشی پێگەیشتووە./.