بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ناوچەکە ناسراو بە سنتکۆم، ئەمڕۆ پێنج شەممە 7 ی ئازاری 2024 ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی مووشەکیی ئەنساروڵڵای یەمەن، کەشتی ئەمریکی ترۆ کانفیدنس کراوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە 3 کەس کوژراون و 4 ی دیکە بریندار بوون.
سنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی 6 ی ئازار نزیکەی کاتژمێر 11 و 30 خولەک بە کاتی سەنعا، ئەو کەشتییە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەنساروڵڵای یەمەن بە مووشەکی بالستیک کراوەتە ئامانج.
سنتکۆم کوژرانی 3 کەس و برینداربوونی 4 ی دیکە و زیانی زۆری ئەو کەشتییە ئەمریکییەی ڕاگەیاندووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەمە پێنجەم هێرشی مووشەکییە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن ئەنساروڵڵای یەمەنەوە کراوە و هێرشەکان بە گشتی ئاستەنگ دەخەنە بەر بازرگانیی جیهانی./.