بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق محەممەد سەلامی لە ڕێوڕەسمێکدا وتی: کوشتنی ژنان و منداڵان و کەسانی بێ تاوان و بێ بەرگری، شتێک نییە بەدەر لە شەرمەزارییەکی بێ کۆتایی لە مێژووی مرۆڤایەتی و ئەمەش بە واتای ڕووخانی ئەخلاقی، سیاسی، کەلتوری، کۆمەڵایەتی و تەنانەت سەربازیی ئەمریکایە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا وا دەزانێت خەڵکی جیهان لەوە تێناگەن کە هۆکاری سەرەکی کۆمەڵکوژی و کوشتاری فەڵەستینییەکانە لە غەززە. لە کۆمەڵکوژی خەڵکی فەڵەستیندا ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت و ئەمەش لای خەڵکی جیهان بابەتێکی ڕوون و ئاشکرایە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی کە شەڕی غەززە بووەتە شەرمەزارییەکی گەورە بۆ دەسەڵاتدارانی ئەمریکا./.