بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا ئێرانییەکان بەڵگەیەکیان بڵاو کردووەتەوە کە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی نیشتمانیی ئێران نووسراوە و ڕایگەیاندووە کە بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی کارگێڕی بانکی ناوەندی عێراق بە ژمارە 47 لە ساڵی 2024 و لە 1650 یەمین کۆبوونەوەی ئەم بانکەدا کە لە بەراوردی 3 ی ئازاری 2024 بەڕێوەچووە، ڕێکەوتن کراوە کە هەڵوەشانەوەی موڵەتی بانکی نیشتمانی ئێران لە عێراق بە هۆی پابەندبوون بەرامبەر بە لقی ئەم بانکە لە عێراق هەڵپەسێردرێت.
نامەکە لە بەرواری 5 ی ئازاری 2024 لە لایەن زەینەب هیشام قاسم جێگری بەڕێوەبەری گشتی لە بانکی ناوەندی عێراق واژۆ کراوە./.