بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە خۆجێیەکان بەرەبەیانی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی بەندەری حەیفای داگیرکراو بیستراوە.
پاش کەمێک گرووپی ناسراو بە ” خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق ” لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە درێژەی پشتیوانییەکانی بۆ غەززە و دژ بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، وێستگەی کارەبای فڕۆکەخانەی حەیفای بە درۆن کردووەتە ئامانج.
میدیا نافەرمییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە سیستەمی بەرگریی فڕۆکەخانەکە لەوەدا شکستی هێناوە کە درۆنەکان بخاتە خوارەوە و ئەو هێرشە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە./.