بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی لە کۆتا دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەریی ئێراندا وتی: بەرگری لە خەڵکی زوڵملێکراو لە کەلتور و ئائینی ئێمەدا پێگەی تایبەتی هەیە و لەم سەردەمەشدا خەڵکی فەڵەستین زوڵملێکراون. دامەزرێنەری گەورەی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش بەردەوام جەختیان لە بەرگریکردنی خەڵکی فەڵەستین دەکردەوە.
ناوبراو وتی: سەردەمێک گەنجانی فەڵەستینی بە دەستی بەتاڵ و بە بەرد بەرگرییان لە خۆیان دەکرد بەڵام ئەمڕۆ هەمان گەنجانی فەڵەستینی لە بزوتنەوەی حەماسدا زریانی ئەقسا دەخوڵقێنن و قارەمانانە سوپای داگیرکاری زایۆنیسییان ڕوبەڕوی کێشە کردووەتەوە.
فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: شەڕی غەززە ئەوەی پیشاندا کە خۆڕاگری بەرەیەکی یەکگرتووە و توانایەکی زۆری هەیە و تا ئێستا هەموو توانایەکی بەکار نەهێناوە و هەروەها ئەوەش سەلمێندراوە کە کەس ناتوانێت بەرەی خۆڕاگری لە بەرچاو نەگرێت./.