بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوابەدوای سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا کە بووە هۆی ئەوەی کۆمپانیایەکی سویدی ڕێگری لە فرۆشتنی دەرمانی پێویست بە نەخۆشانی پەپولەیی بکات و زیانێکی زۆری جەستەیی و دەروونی بەوان گەیشتووە، نەخۆشانی پەپولەیی یان EB سکاڵای یاساییان لە دژی ئەمریکا لە دادگای یاسایی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە تاران تۆمار کرد.
بەو هۆیەوە دادگا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی کەشتی ADVANTAGE SWEET ی لە کەنداوی فارس دەرکرد و بارە نەوتەکەی دەستی بە سەردا گیرا./.