بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ مەهدی سەمیدعی ڕایگەیاندووە کە 12 چاوپێکەوتنی لە گەڵ شەهید حاجی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕسی ئیسلامی ئێراندا هەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لەو چاوپێکەوتنانەدا ڕێکەوتن لە سەر ئەوە کرابوو کە سوپایەک بۆ موسڵمانان بە شیعە و سوننەوە پێک بهێندرێت.
موفتی عێراق هیوای خواستووە کە ئەو سوپایەی موسڵمانان بە تایبەت لە وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری پێک بهێندرێت.
سەمیدعی سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی موسڵمانانیش ڕەخنەی لە بێ هەڵوێستی و لاوازی وڵاتانی عەرەبی گرتووە و ڕایگەیاندووە کە ئەگەر وڵاتانی عەرەبی یەکگرتوو دەبوون، دوژمنی زایۆنیستی نەیدەتوانی بمێنێتەوە و درێژە بە تاوانەکانی لە دژی گەلی فەڵەستین بدات./.