بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ سێ شەممە 15 ی ڕەشەممەی ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی (5 ی ئازاری 2024) و هاوکات لە گەڵ هەفتەی سامانە سرووشتییەکان بە تایبەت رۆژی چاندنی نەمام، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سێ نەمامیان چاند.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو ڕێوڕەسمەدا بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان وتیان: بە پێویستی دەزانم ئاماژە بە بابەتی گرنگی هەڵبژاردنەکان بدەم و دەستخۆشی لە گەلی ئێران بکەم کە بە ئامادەبوونیان لە بنکەکانی دەنگدان، هەم ئەرکێکی کۆمەڵایەتی و شارستانیەتیی خۆیان بەم ئامادەبوونە جێبەجێ کرد و هەم لە ڕاستیدا تێکۆشانێکی گەورە بوو.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: دەڵێین تێکۆشان. بۆ؟ چوونکە لە بەرامبەر بانگەشەکانی دوژمناندا بووە. نزیکەی یەک ساڵ بەر لە ئێستا، دوژمنانی گەلی ئێران، دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی، دوژمنانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە هەوڵی ئەوەیان دەدا خەڵک لە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان پاشگەز بکەنەوە و هەڵبژاردنەکان بایکۆت بکرێت.
بەڕێزیان وتیان: خەڵک بە بەشدارییان لە بنکەکانی دەنگدان، لە ڕوبەڕوبونەوەیان لە گەڵ ئەم پیلانەی دوژمنان، هەنگاوێکی گەورە و حەماسەتێکی گەورەیان کرد و هەر بۆیە ئەمەش بە تێکۆشان دەزانین./.