بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوەی گەشەی بازرگانی ئێران دوێنێ 13ی ڕەشەمەی ساڵی 1402 کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبرد لە ژێر نێوی ناساندنی دەرفەتەکانی چوونەناو بازاڕی سووریا بە مەبەستی زانیاری پێدان لەو بوارەدا.
باڵیۆزی سووریا لە تاران پاش ئامادەبوون لەو کۆبوونەوەدا و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا پشتڕاستی کردەوە کە ئێران و سووریا قوناخێکی نوێیان لەمەڕ گەشەی پەیوەندی ئابووری لە پێشدایە و بەهێزکردنەوەی ئەو پەیوەندییانە تەنیا لە ڕێگای بازرگانییەوە نییە و لەبواری سەرمایەگوزاریشدا گرنگتر دەبێ و ئەو کارەش بێگومان بەسوودی هەر دوولایەنە.