بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆلێگ کوبیاکۆڤ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی فائۆ لە گەڵ ڕووسیا ڕایگەیاند، گرژییەکانی گەرووی بابولمەندەب و دەریای سوور کاریگەری نەرێنی لە سەر بازرگانی خۆراکی جیهانی هەیە.
کوبیاکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، تێچووی گواستنەوەی باری ئەو کەشتییانەی بەم ڕێگایەدا دەڕۆن چوار هێندە زیادیکردووە و گواستنەوەی کەلوپەلەکان بەڕێژەی لە سەدا 30 کەمیکردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند، گەورەترین کۆمپانیای کەشتیوانی لە جیهاندا دژی ناردنی کاڵا بووە لە ڕێگەی دەریای سوورەوە، ئەمەش بووە هۆی پچڕانی لۆجستی و درێژبوونەوەی ڕێڕەوی کەشتیوانی.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی فائۆ لە گەڵ ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند، ئەو کەشتییانەی لە نێوان هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەفریقادا گەشت دەکەن لە ڕێگایەکی دیکەوە بەردەوامن لە گەشتەکەیان کە درێژییەکەی ٨ هەزار مەتر دەبێت و ١٠ بۆ ١٤ ڕۆژی دەوێت.
کوبیاکۆڤ ئاماژەی بە تێچووی زیادەی لە سەدا 15 ی کڕینی سووتەمەنی کرد و ڕایگەیاند، ئەم تێچووە زیادەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمەکان و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی هەڵاوسانی نرخی خۆراک و کەمکردنەوەی دەستڕاگەیشتن بە بەرهەمە خۆراکییە ئابوورییەکان بۆ بەکارهێنەرانی کۆتایی./.