بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەهرۆز فەرەجی بەڕێوەبەری گومرکی خاڵی سنوری شۆشمێ ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 10 مانگی ڕابردووی ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی، 38 ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی 250 هەزار و 602 تەن لەم خاڵە سنورییەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
ناوبراو وتی: ئەم ڕێژەیە کاڵای هەناردەکراو لە گومرکی شۆشمێوە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 12 بەرزبووەتەوە و لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 12 دابەزیوە.
ڕاشیگەیاندووە کە زۆربەی ئەو کاڵایانەی هەناردە کراون بریتین لە میوە و سەوزە، کەرەستەی کشتووکاڵی، بەردی ئاسن، پیشەسازی دەستی بە تایبەت کڵاش، گەچ، خوێ و …. بووە./.