بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە عێراق لە مانگی ڕابردوودا 4 ملیۆن و 379 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە کە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی دەکاتە 127 هەزار بەرمیل.
ئەو فەرمانگەیە ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی نەوتی خاوی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی شوباتی 2024 بەراورد بە مانگی پێشتر (5 ملیۆن و 387 هەزار بەرمیل و تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی 173 هەزار بەرمیل) دابەزینی هەبووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕێژەی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی یەکەمی مانگی شوبات سفر بەرمیل، تێکڕای ڕۆژانەی لە هەفتەی دووەم 43 هەزار بەرمیل، هەفتەی سێهەم 226 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و لە هەفتەی چوارەم 240 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە عێراق پاش کەنەدا، مەکزیک، سعوودیە و بەرازیل، پلەی پێنجەمی زیاترین هەناردەی نەوتی بۆ ئەو وڵاتە لە مانگی شوباتدا هەبووە.
لە نێو وڵاتانی عەرەبیی هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە مانگی شوبات، سعوودیە بە هەناردەی زیاتر لە 9 ملیۆن بەرمیل لە پلەی یەکەم و عێراق بە 4 ملیۆن و 379 هەزار بەرمیل لە پلەی دووەمدا بووە./.