بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستیان لیندمایەر وتەبێژی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاندووە کە بە پێی ئامارە فەرمییەکان گیان لە دەستدانی 10 منداڵ بە هۆی برسێتییەوە لە نەخۆشخانەکانی غەززە تۆمار کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ئامارە نافەرمییەکان لەمەش زیاتر بن.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی بە ئاماژە بە پێویستی بەپەلەی خەڵک بە هاوکارییە مرۆییەکان بە تایبەت ئاوی خاوێن و خۆراک، ڕایگەیاندووە کە دانیشتووانی غەززە بۆ دەستخستنی ئاو و خۆراک گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە.
پێشتر زیاتر لە 100 کەس لە دانیشتووانی غەززە کە بۆ وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان لە شەقامی ڕەشیدی ئەو شارە ڕیزیان بەستبوو، لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کران./.