بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ کە سەر بە وەزارەتی نەوتی ئەم وڵاتەیە، پیشان دەدات کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 بە ڕێژەی 103 ملیۆن و 508 هەزار و 438 بەرمیل بووە.
لە مانگی کانوونی دووەمدا عێراق لە کێڵگەکانی باشور و ناوەڕاست 102 ملیۆن و 25 هەزار بەرمیلی هەناردە کردووە و لە کێڵگەی گەیارەش یەک ملیۆن و 19 هەزار و 132 بەرمیل هەناردە کراوە./.