بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارە بڵاوبووەکان لە لایەن ئیدارەی ئاماری تورکیاوە پیشان ئەدات کە ئاڵوگوڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ ئەو وڵاتە و لە مانگی یەکەمی ئەوساڵی زاینی بە گەشەی نزیک 2لەسەدەوە لەچاو کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بۆ زیاتر لە 501 ملیۆن دۆلار بەرز بوویەوە.
بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە مانگی ژانڤییەی ساڵی ڕابردوو 493 ملیۆن دۆلار ڕاگەیندرابوو.
لەسەر بنەمای هەمان ڕاپۆرت، هەناردەی تورکیا بۆ ئێران لە مانگی ژانڤییەی ساڵی 2024دا ڕووبەڕووی گەشەی 35لەسەدە بووەتەوە لەچاو کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوودا و گەیشتووەتە بڕی 324 ملیۆن دۆلار، تورکیا لە مانگی ژانڤییەی ساڵی پێشوودا بڕی 240 ملیۆن دولار کاڵای بۆ ئێران هەناردە کردبوو.
ئێران وەکوو سیهەمین سەرچاوەی هاوردە بۆ وڵاتی تورکیا لە یەکەم مانگی ئەوساڵی زاینی ناسێندرا.