بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ هەینی 1 ی ئازاری 2024 بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگدانی هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی و ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەریی کرد و وتیان کە پێویستە بۆ کاری چاکە پەلە بکرێت و خەڵک لە هەمان ساتە سەرەتاییەکانەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.
بەڕێزیان ئامۆژگاری خەڵکیان کرد کە لە هەر بازنەیەکی هەڵبژاردندا بە پێی پێویست دەنگ بدەن، بۆ نموونە ئەگەر لە بازنەی هەڵبژاردنەکانی تاراندا پێویست بە هەڵبژاردنی 30 نوێنەری هەیە، هەر دەنگدەرێک دەتوانێت 30 دەنگ بدات یان 30 کەس هەڵبژێرێت./.